ئیسپانیاگرنگترین

بەهۆی بارسێلۆناوە راهێنەرێک لە ریال مەدرید دووردەخرێتەوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید یاریدەدەرێکی راهێنەری تیمی ژێر 17 ساڵ بە بیانووێکی سەیر لە پۆستەکەی دووردەخاتەوە.

پێگەی ئاتلێتیک بڵاویکردووەتەوە، دەستەی کارگێڕی ریال مەدرید، بڕیاری دوورخستنەوەی ئادریا دیاز، لە پۆستی یاریدەدەری راهێنەری تیمی ژێر 17 ساڵان دا، ئەمەش دوای نووسینی پەیامێکی ماڵئاوایی بۆ یانەی بارسێلۆنا، کە پێشتر لەو یانەیە کاری کردبوو.

دیاز لە ساڵانی نێوان 2015 تاوەکو 2019 لە تیمە جیاوازەکانی بارسێلۆنا راهێنەر بووە.

لە دوای پەیوەندیکردنی بە ریال مەدرید، دیاز پەیامێکی ماڵئاوایی بۆ بارسێلۆنا نارد و سوپاسگوزاری خۆی بۆ تەواوی ستافی یانە کاتالۆنییەکە دەربڕی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی نێو دەستەی کارگێڕی یانەکەی مەدرید، کەسایەتی گەورەی نێو ریال مەدرید، داوای دوورخستنەوەی دیازیان کردووە، ئەمەش دوای ئاشکرابوونی پەیامەکەی بۆ بارسێلۆنا.

پێشبینی دەکرێت، دیاز بە پێدانی تەواوی مووچەکەی قەرەبوو بکرێتەوە.

رەتکردنەوەی دەنگۆکان؟

سەرچاوەیەکی گەورەی نێو ئەکادیمیای لاوانی ریال مەدرید رەتیدەکاتەوە، دیاز بە هۆی ناردنی پەیامەکەی بۆ بارسێلۆنا دوورخرابێتەوە.

بە گوێرەی قسەی سەرچاوەکە بێت، دیاز دەرفەتێکی دیکەی لە یانەی لیگانێس بۆ رەخساوە، تاوەکو ببێتە راهێنەری ئەکادیمیای یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button