یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆری بەڕازیلی ئەمڕۆ لە دادگا ئامادەبوو بۆ شایەتیدان لەو سوکایەتییانەی لە یاریگای مێستایا پێیکرا.
لە مانگی ئایاری ئەمساڵ، ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا بووە میوانی ڤاڵێنسیا، لە یارییەکەدا ئەستێرەی بەڕازیلی ڤینیسیۆس جونیۆر، لەلایەن هاندەرانی ڤاڵێنسیا رووبەڕووی هێرشێکی توندی رەگەزپەرستی بووەوە.
هێرشە رەگەزپەرستییەکانی هاندەرانی ڤاڵێنسیا بۆسەر ڤینی لە سەرتاسەری جیهان ناڕەزاییەکی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا، سەدان کەسایەتی دیاریش ئیدانەیان کرد.
Vinicius Jr says racism is "normal" in La Liga after crowd chants during Real Madrid's match in Valencia 🇪🇸 pic.twitter.com/WrptDZ4Els
— Sky Sports News (@SkySportsNews) May 21, 2023
حکومەتی ئیسپانیایش لەلای خۆیەوە بەڵێنیدا سەرجەم ئەو کەسانەی بەو کارە قێزەونە هەستاون بگەیەنێت بە سزای یاسایی خۆیان.
پێگەی رێلێڤۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەمڕۆ ڤینیسیۆس لە دادگایەکی شاری مەدرید ئامادەبووە بۆ شایەتیدان لەو سوکایەتییانەی لە یاریگای مێستایا لەلاین هاندەرانی ڤاڵێنسیا پێیکرا.
بەم دواییانە تۆپی پێی ئیسپانیا بە چەندین قەیرانی جیاوازدا تێدەپەڕێت، گرفتی رەگەزپەرستیش یەکێکە لە قەیرانە گەورەکان کە بەرۆکی تۆپی پێی ئەو وڵاتەی گرتووە، تا ئێستایش چەندین یاریزانی دیار بەو هۆیە هەڕەشەی جێهێشتنی خولەکەیان کردووە.
Vinicius llega a declarar por los insultos racistas que recibió en Mestalla el pasado mes de mayo.
📌 Lo hace por videoconferencia desde un juzgado de Madrid. pic.twitter.com/baz7Utjjxz
— Relevo (@relevo) October 5, 2023