ئاسیاگرنگترین

ئوسترالیا بڕیار لەسەر میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 دەدات

Yariga App

یاریگا –

ئوسترالیا تاوەکو ئێستا بڕیاری نەداوە میوانداری مۆندیالی 2034 بکات.

جەیمس جۆنسن، سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی ئوسترالیا روونیکردووەتەوە، تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە، بچنە نێو کێبڕکێکانی میوانداریکردنی مۆندیالی 2034، کە بڕیارە لە کیشوەری ئاسیا یان ئۆقیانۆس بکرێت.

فێدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’ بڵاویکردەوە، مۆندیالی 2034 لە ئاسیا یان ئۆقیانۆس بەڕێوەدەچێت و داوای لە وڵاتان کرد، فایڵەکانی خۆیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیال پێشکەش بکەن. دەستبەجێ سعودیە نیازی خۆی بۆ میوانداریکردنی مۆندیال دەربڕی.

فیفا مۆڵەتی 25 رۆژی بە وڵاتان داوە، تاوەکو فایڵەکانیان بۆ میوانداریکردنی مۆندیالی 2034 پێشکەش بکەن.

لە دوای مۆندیالەکانی 2002 و 2022 دەرفەتێکی دیکە لە بەردەم ئاسیایە، تاوەکو میوانداری مۆندیال بکات.

وەشانی داهاتووی مۆندیال لە 2026 لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت. بڕیارە مۆندیالی 2030 لە مەغریب، ئیسپانیا و پۆرتوگال بکرێت. هەروەها سێ یاری یەکەمی هەڵبژاردەکانی ئۆروگوای، ئەرجەنتین و پاراگوای لە وڵاتەکانیان خۆیان بکرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button