گرنگترینمۆندیال

“شەش هەڵبژاردە راستەوخۆ سەردەکەون بۆ کۆتاییەکانی مۆندیالی 2030”

وابڕیارە جامی جیهانی ساڵی 2030 لە هەر سێ وڵاتی ئیسپانیا، پۆرتوگال و مەغرب بەڕێوەبچێت و سێ یاریش لە سێ وڵاتی دیکە دەبێت.

بۆ یەکەمجار لە مێژوودا، جامی جیهانی لە سێ کیشوەری جیاواز بەڕێوەدەچێت ئەمەش بە هۆکاری ئەوەی فیفا بەنیازە هەریەک لە هەڵبژاردەکانی ئەرژەنتین و ئۆرۆگوایی و پاڕاگوای یەکەم یارییان لەو جامی جیهانییەدا لە یاریگای خۆیان ئەنجام بدەن بە بۆنەی یادی 100 ساڵەی مۆندیال.

دەیڤد ئۆرنستین، رۆژنامەنووسی ئەتلەتیک  نوسیوییەتی

جگە لەو سێ وڵاتەی میوانداری مۆندیال دەکەن بەفەرمی، هەر سێ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، پاڕاگوای و ئۆرۆگوایی راستەوخۆ سەردەکەون بۆ جامی جیهانی

هۆکاری دیاریکردنی سێ هەڵبژاردەکەی کۆنمیبۆڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە. یەکەمجار فیدراسیۆنی تۆپی پێی کیشوەری ئەمریکای باشوور (کۆنمیبۆڵ) لە پاڕاگوای بوو، هەروەها ئۆرۆگوای میوانداری یەکەم جامی جیهانی کرد و ئەرژەنتینیش لە پاڵ ئۆرۆگوای یەکەم یاری کۆتایی ئەو پاڵەوانێتیەیان ئەنجامدا.

یەکەم یاریش لە یاریگای سێنتیناریۆی ئۆرۆگوای بەڕێوەدەچێت کە بە تایبەت بۆ ئەوە دروستکرا یاری کۆتایی جامی جیهانی 1930 تێدا ئەنجام بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button