ئه‌مریکاڤیدیۆ هەواڵ

ڤیدیۆ؛ لۆرێنزۆ ئینسینیێ بە تووڕەیی دەردەکەوێت و جنێو بە هاندەرێکی تیمەکەی دەدات

یاریگا –

لۆرێنزۆ ئینسینیێ، ئەستێرەی ئیتاڵی و یانەی تۆرۆنتۆی کەنەدی، بە تووڕەییەکی زۆر لە یاریگادا دەردەکەوێت.

ئینسینیێ دوور لە چیمەنی یاریگا سەیری یارییەکەی تۆرۆنتۆ و سینسیناتی کرد، کە تیمەکەی بە ئەنجامی 2-3 شکستیهێنا. لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا، ئینسینیێ بە تووڕەیی دەردەکەوێت و قسەی ناشیاو بە هاندەرێکی تۆرۆنتۆ دەڵێت

کاروانەکەی ئینسینیێ لە خولی ئەمریکی زۆر سەرکەوتوو نەبووە، هەرچەندە لە هاوینی ساڵی 2022 لە ناپۆلییەوە پەیوەندی بە یانە کەنەدییەکەوە کرد، بەڵام تەنیا 11 گۆڵ و شەش ئەسیستی هەیە. لە ساڵی رابردوودا، بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵ بۆب بڕادلی، راهێنەری ئەمریکی کێشەی هەبوو، لە کۆتاییدا بۆب تیمەکەی جێهێشت.

چوارشەممەی داهاتوو، تۆرۆنتۆ دوور لەیاریگای خۆی دەبێتە میوانی چاڕلۆت.

بابەتی زیاتر

Back to top button