یاریگا –
لیساندرۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی بۆ ماوەیەکی دوور و درێژ، لە یاریکردن دادەبڕێت.
کەمێک لەمەوبەر پێگەی فەرمی یانەی مانچێستەر یونایتد بڵاویکردەوە، بەهۆی خراتربوونی ئەو پێکانەی لە مانگی نیسان تووشی بوو، لیساندرۆ مارتینێز، بۆ ماوەیەکی زۆر لە یاریکردن دادەبڕێت.
یانەکە ئاماژەی بە ماوەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارە تەمەن 25 ساڵانییەکەی نەکردووە، بەڵام پێناچێت بەم زووانە بگەڕێتەوە بۆ یاریکردن و اتێکی زۆری پێویستە بۆ چاکبوونەوە.
Wishing you a speedy recovery, Licha 🙏#MUFC
— Manchester United (@ManUtd) September 29, 2023
هاوکات شەتانە سوورەکان رایانگەیاند، سێرجیۆ روگوێلۆنی ئیسپانیش بەهۆی پێکان ناتوانێت بەشداری یارییەکەی سبەی بکات، کە لە یاریگای ئۆڵترافۆرد میوانداری کریستاڵ پاڵاس دەکەن.
ئەمەیش دوو گورزی کوشندەیە بۆ مانچێستەر یونایتد، کە یانەکە لە کۆی 6 یاری ئەم وەرزەی پرێمەرلیگ تەنیا 9 خاڵی کۆکردووەتەوە و لە پلەی نۆیەمی ریزبەندی خولەکە دێت.
🚨 BREAKING 🚨
Manchester United have suffered a double injury blow to both Lisandro Martinez and Sergio Reguilon
❌ Lisandro will be out of action for an “extended period” pic.twitter.com/UgNRAEma8B
— Football Daily (@footballdaily) September 29, 2023