ئینگلتەراگرنگترین

ئەستێرەیەکی دیکەی چێڵسی تووشی پێکان بوو

Yariga App

یاریگا –

مەترسی تووشبوونی بێن چیلوێڵ، بەرگریکاری چێڵسی بە پێکان دەکرێت و بەمەش نەهەماتییەکانی ماوریسیۆ پۆچێتینۆ بەر لە یاری بەرامبەر فولهام قووڵ دەکاتەوە.

چیلوێڵ لە دوا خولەکەکانی یارییەکەی چێڵسی بەرامبەر برایتن لە جامی کاراباو، ناچار بوو بە هۆی پێکان یاریگا جێبهێڵێت، دوای پێکدادانی لەگەڵ بیڵی گیلمۆر.

ئەستێرە ئینگلیزییەکە مێژووێکی تاڵی لەگەڵ پێکانی ران هەیە، لە هەمووی گرنگتر، دوورخستنەوەی بوو لە مۆندیالی 2022.

رۆژنامەی تایمز بڵاویکردووەتەوە، مەترسی تووشبوونی بە پێکان لەسەر ئاستی ران هەیە، بۆیە یانە لەندەنییەکە پشکنینی وردی بۆ دەکات و دواتر بڕیار لە ماوەی دوورخستنەوەی دەدرێت.

رەنگە ژمارەی لیستی یاریزانە دوورخراوەکانی چێڵسی بۆ یارییەکەی بەرامبەر فولهام بۆ 11 یاریزان بەرزببێتەوە. هەریەکە لە نیکۆلاس جاکسن و مالۆ گوستۆ راگیراون. کەچی یاریزانان وێسلی فۆفانا، کریستۆفەر ئێنکونکو، رۆمیۆ لاڤیا، تریڤۆ چالۆبا، ریس جەیمەس و مارکوس بێتینێلی بە هۆی پێکان دوورخراونەتەوە. هەرچەندە کارنێی چوکوێمێکا و بێنۆیت بادیاشیل، مەشقەکانیان دەستپێکردووەتەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا 100% ئامادە نین.

بەشداریکردنی چیلوێڵ لە دێربی بچووکی لەندەن لە کراڤن کوتەیج جێ گومانە، رەنگە بەشداری لە یاری هەفتەی دواتریش لە بەرامبەر بێرنلی نەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button