ئیتاڵیا

مۆرینیۆ پەیوەندی بە تیمێکی مەکسیکەوە دەکات

Yariga App

یاریگا –

خۆسێ مۆرینیۆی راهێنەری یانەی رۆما، لە گرتەیەکی ڤیدیۆییدا ئاشکرای کرد کە پەیوەندی بە گەورەترین تیمی مەکسیکەوە کردووە.

مۆرینیۆ لەم هاوینەدا بڕیاریدا لە رۆما بمێنێتەوە، بەڵام بڵاوبوونەوەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی مۆرینیۆ پرسیاری زۆری لە لای هاندەران دروستکردووە.

راهێنەرە پورتوگالییەکە ئەم ڤیدیۆیەی لە پەیجی فەرمی خۆی لە سۆشیال میدیا بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوە دەکات کە بڕیارە پەیوەندی بە گەورەترین تیپی مەکسیکەوە بکات و ئەوەش شەپۆلێکی وروژاندنی لەنێو خۆشەویستانی تۆپی پێ لە مەکسیک دروستکردووە.

 

View this post on Instagram

 

A post shared by Jose Mourinho (@josemourinho)

ئەمە لە کاتێکدایە کە پێشتر ئۆفەری خەیاڵی لەلایەن زۆرێک لە یانە سعودییەکانەوە پێشکەش کراوە، بەڵام بە رەتکردنەوەی هەموو ئەو ئۆفەرانە، ئاماژەی بوە کردووە کە هێشتا دەیەوێت لە ئاستی یەکەمی تۆپی پێی ئەوروپادا بێت و گرێبەستە ملیۆن دۆلارییەکانی بەلاوە گرنگ نین.

راهێنەری ئێستای یانەی رۆما جەختی لەوە کردەوە کە پێناچێت بەم زووانە ئامادەبێت تۆپی پێی ئەوروپا جێبهێڵێت و ئەم بابەتەش گومانی زیاتری لەسەر ئەو گرتە ڤیدیۆییە زیادکردووە کە لەلایەن ئەوەوە بڵاوکراوەتەوە.

لەم گرتە ڤیدیۆییەدا هیچ لۆگۆیەکی هیچ یانەیەک نابینرێت، ئەمەش وایکردووە زۆرێک لەو باوەڕە بن کە گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیایەکی ریکلام واژۆ کردووە. پێدەچێت بەم زووانە وەک باڵیۆزی براندە مەکسیکییەکە بناسێنرێت بۆ ئەوەی هەوادارەکانی بتوانن وەڵامی خۆیان سەبارەت بەم پرسیارە بدۆزنەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button