ئیتاڵیاگرنگترین

ئۆسیمین هەڕەشە لە ناپۆلی دەکات و پەیوەندییەکانیان دەچێتە قۆناخێکی مەترسیداوە

Yariga App

یاریگا –

بەڕێوەبەری کارەکانی ڤیکتۆر ئۆسیمین، هێرشبەری ناپۆلی هەڕەشە لە یانەکە دەکات.

لە چەند رۆژی رابردوودا، پێگەی فەرمی ناپۆلی لە پلاتفۆرمی تیک تۆک، ڤیدیۆییەکی بڵاوکردەوە و بەڕوونی لە ڤیدیۆکەدا گاڵتە بە ئۆسیمین کرا. هەرچەندە پاڵەوانی ئیتاڵیا هەر زوو ڤیدیۆکەی سڕییەوە، بەڵام رۆبێرتۆ کالیندا دەڵێت

بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆکە، زیانی بە ئۆسیمین گەیاندووە، ئەوەی ئەمڕۆ لە هەژماری فەرمی ناپۆلی لە تیک تۆک روویدا، بە هیچ شێوەیەک قبوڵکراو نییە. بە مافی خۆمانی دەزانین هەر هەنگاوێکی یاسایی بۆ پاراستنی ئۆسیمین بگرینەبەر.

لە یاری رابردووی ناپۆلی لە بەرامبەر بۆڵۆنیا، ئۆسیمین لێدانێکی سزای لەدەستدا و دواتر گۆڕانکاری پێکرا، ئەمەش بووە هۆی تووڕەبوونی یاریزانە نایجێرییەکە و تەنانەت، هاواری بەڕووی رودی گارسیای راهێنەر کرد، هەرچەندە راهێنەرەکە رووداوەکەی بە هەستیاری وەرنەگرت.

لە ڤیدیۆکەدا ئۆسیمین دەردەکەوێت و بە دەنگێکی سەیر و خێرا، داوای لێدانی سزا دەکات، دواتر لێدانەکە جێبەجێ دەکات و تۆپەکە دەچێتە دەرەوە، لەگەڵ ئەم گرتانە، دەنگی گاڵتەجاڕی لە باکگراوند پلەی کراوە.

ناپۆلی لە پلەی حەوتەمی ریزبەندی گشتیدا دێت و ئەمشەو میوانداری یودینێزی دەکات.

لە وەرزی رابردوودا، ئۆسیمین ئەستێرەی یەکەمی ناپۆلی بوو و لە بە تۆمارکردنی 26 گۆڵ، بووە گۆڵکاری سێریا ئەی.

بابەتی زیاتر

Back to top button