ئیتاڵیا

ئۆسیمین سزا دەدرێت

یاریگا

ڤیکتۆر ئۆسیمین بەهۆی هەڵس و کەوتەکانی بەرامبەر راهێنەری یانەکەی، دوای گۆڕانکاری پێکردنی رەنگە سزا بدرێت.

لە یاریی بەرامبەر بۆلۆنیا کە بە ئەنجامی 1-1 کۆتایی هات، لە خولەکی 86 رودی گارسیا راهێنەری پاڵەوانەکەی وەرزی رابردوویسێریائەی، بڕیاریدا هێرشبەری نایجیری یانەکەی لە یارییەکە دەربکات.

ئۆسیمین دوای ئەوەی تابلۆی گۆڕانکاری بینی دڵگران بوو و کاتێکیش گەیشتە نزیک راهێنەرەکەی، بەهۆی گۆڕانکاریەکە دڵگران بوو وکاردانەوەی بەرامبەر راهێنەرەکەی باش نەبوو.

رۆژنامەی لاگازێتا دلۆ سپۆرتی ئیتاڵی بڵاویکردەوە، کارگێری یانەی ناپۆلی لە کۆبونەوەی هەفتانەی خۆیان، بڕیار لەسەر هەڵس و کەوتیگۆڵکارەکەیان دەدەن و پێشبینی دەکرێت ئەو یاریزانە سزا بدرێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button