ئیسپانیابازاڕی گواستنهوه
کوڕەکەی کلایڤێرت پەیوەندی بە بارساوە کرد
شەین کلاڤێرت کوڕی پاتریک کلایڤێرتی ئەستێرەی مێژوویی بارسا شوێن پێی باوکی هەڵگرت و پەیوەندی بە بلەوگراناوە کرد.
شەین تەمەنی تەنها نۆ ساڵ بوو کاتێک لە ئەکادیمیای پاریس سان جێرمانەوە چووە بارسێلۆنا، لەوکاتەوە لە ئەکادیمیای یانە کاتالۆنییەکەیە پەرە بە خۆی دەدات تاوەکو ئەمڕۆ لە تەمەنی 16 ساڵیدا گرێبەستێکی فەرمی پیشەگەرانەی پێشکەشکرا.
واژۆکردنی گرێبەستەکە دوای تەنها یەک رۆژ هات لەوەی شەین پێی نایە 16 ساڵی تەمەنی. ناوبراو هاوشێوەی باوکی لە پێگەی هێرشبەر یاری دەکات و چاوەڕێی داهاتووییەکی گەورەی لێدەکرێت، دەبێتە دووهەم کوڕی کلایڤێرت کە ببێتە یاریزانێکی پیشەگەر دوای جەستنی برای کە ئێستا یاری بۆ بۆرنماوسی ئینگلیزی دەکات و پێشتر یاری بۆ یانەکانی ئەجاکس و رۆما ئەنجامداوە.