یاریگا –
بەم زووانە دەیڤد ئۆسپینا, گۆڵپارێزی هەڵبژاردەی کۆلۆمبیا دەگەڕێتەوە بۆ مەشقەکانی یانەی نەسر کە ئەمەش رەنگە هەواڵێکی ناخۆش بێت بۆ نەواف عەقیدی.
باس لە داهاتووی پۆستی گۆڵپارێز لە یانەی نەسر بەردەوامە، چونکە ئەم تیپە لەم دواییانەدا دۆخێکی باش و سەقامگیری بەخۆیەوە بینیوە لەرووی ئەنجامەکانەوە و نەواف عەقیدی ئاستێکی باشی پێشکەش کردووە.
دەیڤد ئۆسپینا کە بە هۆی پێکانەوە ماوەیەک لە یارییەکان دابڕا ئێستا بارودۆخی تەندروستی جێگیر بووە و لە چەند رۆژی رابردوودا بەشداری مەشق و راهێنانەکانی یانەی نەسری کردووە، باری جەستەیی گۆڵپارێزەکەش دەریدەخات کە خەریکە دەگەڕێتەوە یاریگاکان.
گەڕانەوەی ئۆسپینا قەیرانێک لە یانەی نەسر دروست دەکات لەڕووی ژمارەی ئەو یاریزانە بیانییانەی ناو تیپەکەوە، چونکە لویس کاسترۆ دەبێت یەکێک لەو بیانیانەی کە ئێستا لە تیپەکەدا یاری دەکەن دووربخاتەوە.
میدیا عەرەبییەکان نوسیویانە، ئەگەر ئۆسپینا بگەڕێتەوە، نەواف عەقیدی گۆڵپارێزی لاو و یاریزانی هەڵبژاردەی سعودییە، مەترسی ئەوەی لەسەرە تا کۆتایی وەرز لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت یاخود چەند خولەکێکی کەم بتوانێت یاری بکات.
ماوەتەوە بزانین لویس کاسترۆ چ بڕیارێک دەدات سەبارەت بە داهاتووی گۆڵپارێزە بەئەزموونەکەی تیپەکەی لەکاتی بەڕێوەچونی جامی یانە پاڵەوانانی ئاسیادا، لە هەمان کاتیشدا نەواف عەقیدی نایەوێت لەسەر کورسی یەدەگ دابنیشێت.