
یاریگا-
دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی ئینتەر مەیامی، لیۆ مێسی دوای تەنیا 37 خولەک لە دەستپێکردنی یارییەکە یاریگای بەجێهێشت، ئەم ئێوارە پشکنینی پزیشکی بۆ لیۆ ئەنجامدرا.
بە پێی تۆڕی وەرزشی ESPN ئەنجامی پشکنینە پزیشکیەکانی لیۆ مێسی بە سەلامەتی دەرچووە و یاریزانەکە هیچ پێکانێکی نیە.
بە پێی هەمان سەرچاوە مێسی هەموو هەوڵێک دەدات تاوەکو ئامادەبێت بۆ یاریی کۆتایی جامی ئەمریکا کە بڕیارە بەرەبەیانی پێنجشەممە ئەنجامبدرێت.