ئیتاڵیاچامپیۆنزلیگ

تۆنالی: هەرگیز ئەمشەو لە یاد ناکەم

Yariga App

ساندرۆ تۆنالی دەڵێت ئەوەی هاندەرانی میلان کردیان بۆهەمیشە لە یادم دەمێنێت و هەرگیز ناتوانم خۆشەویستم بۆ میلان بشارمەوە.

بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، تۆنالی بە 80  ملیۆن لە ئەیسی میلانەوە گوێزرایەوە بۆ نیوکاسڵ. قەدەر وای خواست لە یەکەم یاری وەرزی نوێی خولی پاڵەوانەکاندا، تۆنالی بە درێسی نیوکاسڵەوە بگەڕێتەوە سان سیرۆ.

هاندەرانی میلان بەگەرمی بەخێرهاتنی ئەستێرەکەی پێشوویان کرد و چەپڵەبارانیان کرد. ئەویش دوای یارییەکە وتی

ئەم هەستەی سان سیرۆ بۆ ماوەیەکی درێژ لەگەڵم دەمێنێتەوە. شتێک بوو کە بەدرێژایی تەمەنم لە هزرم دەمێنێتەوە. هەرگیز ناتوانم خۆشەویستی خۆم بۆ میلان بشارمەوە. نە ئەوکاتەی لە بریشیا بووم، نە ئەوکاتەی لە میلان بووم وە نە ئێستاش دەتوانم بیشارمەوە کە یاری بۆ نیوکاسڵ دەکەم.

یارییەکە بە بێ گۆڵ کۆتایی هات و تۆنالیش 72 خولەک یاری کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button