MLS گرێبەستی یاریزانیک هەڵدەوەشێنێتەوە
یاریگا –
خولی ئێم ئێڵ ئێسی ئەمریکی، گرێبەستی یاریزانێکی یانەی مۆنتریالی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی لە خولێکی ناپیشەگەردا یاریی کردووە.
بە پێی راپۆرتیکی BBC، خولی ئێم ئێڵ ئێس گرێبەستی ماتکۆ میلیڤیچی یاریزانی یانەی مۆنتریاڵی هەڵوەشاندەوە بەهۆی ئەوەی لە تیپێکی ناپیشەگەردا یاری کردووە و ناسنامەیەکی ساختەی بەکار هێناوە. هەروەها هەواڵەکان لە کەنەدا باس لەوە دەکەن کە ئەو یاریزانە بەهۆی ئەوەی لە پاڵەوانێتییە ناوخۆییەکانیشدا مشتێکی لە دەموچاوی یاریزانێک داوە، لە یاریگاکان دوورخراوەتەوە.
پاش ئاشکرابوونی سەرپێچیەکەی میلیڤیچ، ئێم ئێڵ ئێس ئامادەبوونی ئەو یاریزانەی بە هەڕەشەیەک بۆ خولەکەیان زانی بەم بۆنەیە بڕیریان دا یاریزانەکە دوور بخەنەوە.
هێرنان لۆسادا، راهێنەری یانەی مۆنتریال هەفتەی رابردوو رایگەیاند، لێکۆڵینەوەیان لە سەرپێچیکردنی میلیڤیچ دەستیپێکردووە، تا ئەمڕۆ یانەی مۆنتریال پشتڕاستی کردەوە کە گرێبەستەکەی ئەو یاریزانە تەمەن 22 ساڵەی ئەمریکییە بە فەرمانی MLS هەڵوەشاوەتەوە و چیتر جێگەی لە یانەکەدا نابێتەوە.
میلیڤیچ تۆمەتبارە بەوەی 3 یاری بۆ تیپی هاوڕێکەی لە خولی ناپیشەگەرانەی کیوبیک (هەرێمێک لە کەنەدا) بە ناوێکی ساختە ئەنجامداوە. لەم 3 یارییەدا 6 گۆڵی تۆمار کردبووە. دەگوترێت لەبەر هۆکاری ئەوەی بێزار بووە لە ئەنجامی خراپ لە مۆنتریال و بەهۆی ئەوەی کە لەم وەرزەدا 8 جار وەک یاریزانی یەدەگ یاری بۆ مۆنتریال کردووە ئەم بڕیارەی داوە.