
یاریگا-
لە هەفتەی پێنجەمی لالیگا، سبەی یەکشەممە لاس پالماس دەبێتە میوانی سێڤییا.
لە رووداوێکی سەیر و جیاوازدا، کە ئەمرۆ روویدا، بەجێمانی 15 یاریزانی لاس پالماس بوو لەو فڕۆکەیەی کە بڕیاڕبوو بڕوات بۆ سێڤییا.
پێگەی ڕێلیڤیۆ ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە فڕۆکەخانە لە کاتێکدا 15 یاریزانی لاس پالماس لە کافێ سەرقاڵی خواردنەوەی قاوە بوون، کاتی فڕینی فڕۆکەکەیان لەبیردکردبوو، کاتێک گەڕانەوە دەبینن فڕۆکە بەجێیهێشتوون.
La UD Las Palmas fletará un vuelo chárter a Sevilla con los 15 futbolistas que se quedaron en tierra.
🤔 ¿El motivo?
☕️ Tal y como adelantó @carrusel, los jugadores se fueron a tomar un café, se despistaron y perdieron el avión.
✍️ @ManuAmor1 pic.twitter.com/RHP792Hkmt
— Relevo (@relevo) September 16, 2023
ئێستا یانەکە فڕۆکەیەکی دیکەی بۆ ئەو 15 یاریزانە ئامادەکردووە تاوەکو بە زووترین کات بگەن بە سێڤییا و خۆیان بۆ یارییەکەی سبەی ئامادە بکەن.