خوله‌کانی دیکە

ماریۆ بالۆتێلی گەڕایەوە تورکیا

یاریگا

ماریۆ بالۆتێلی هێرشبەری ئیتاڵی دوای دوو ساڵ بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر پەیوەندی بە یانەی ئەدانا دەمیرسپۆر کررد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئەدانا دەمیرسپۆر بڵاویکردەوە، ماریۆ بالۆتێلی دوای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی سیۆنی سویسرا، بە شێوەیەکی بێبەرامبەر پەیوەندی بە یانەکەیانەوە کرد.

لە گرێبەستەکەی بالۆتێلی لەگەڵ ئەدانا دەمیرسپۆر، بڕگەی درێژکردنەوەی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە هەیە.

دوو ساڵ لەمەوبەر ماریۆ بالۆتێلی بە شێوەیەکی بێ بەرامبەر لە مۆنتیزا چووەتە یانەی ئادانا دیمیرسپۆر، ئێستاش جارێکی دیکە لەم یانەیە یاری دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button