ئه‌مریکاگرنگترین

کیمیچ لەگەڵ هاندەرانی بارسێلۆنا چاو چاوانێ دەکات

یاریگا –

ئەستێرەی یانەی بایرن میونشن، جۆشوا کیمیچ بە لێدوانێکی نوێ، لەگەڵ هاندەرانی بارسێلۆنا دەست بە چاو چاوانێ دەکات.

لە مێرکاتۆی هاوینە کیمیچ ئامانجێکی سەرەکی بارسێلۆنا بوو، بۆ قەرەبووکردنەوەی رۆیشتنی سێرجیۆ بوسکێتس بەرەو ئینتەر مەیامی.

بایرن میونشن رێگری لە رۆیشتنی یاریزانەکە کرد، بارسێلۆنایش توانای دارایی بەگوێرەی پێویست نەبوو، بۆیە لە کۆتاییدا ئۆریۆل رۆمیۆی لە جیرۆناوە گواستەوە.

پێگەی فەرمی یانەی بایرن میونشن گرتە ڤیدیۆییەکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا پرسیاری جیاواز ئاراستەی یاریزانەکانیان دەکەن، کیمیچ لە وەڵامی پرسیارێکدا چاڤی هێرناندێزی راهێنەری یانەی بارسێلۆنا بە نمونەی باڵای خۆی پێناسە دەکات.

ئەم لێدوانەی ئەستێرە ئەڵمانییەکە وەک چاو چاوانێیەکە لەگەڵ هاندەرانی یانە کاتالۆنییەکەدا، کە دەمێکە ئارەزووی بینینی ئەو ئەستێرەیە دەکەن بە درێسی یانەکەیان.

لێرە بینەری گرتە ڤیدیۆیەکەبن:

بابەتی زیاتر

Back to top button