ئیسپانیاگرنگترین

رۆڵی کچەکانی روبیالێس لە بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی باوکیاندا

Yariga App

یاریگا –

لویس روبیالێس، سەرۆکیی پێشووی یەکێتیی تۆپی پێی ئیسپانیا ئاشکرای دەکات، بەر لە دەستلەکارکێشانەوە، راوێژی بە هەرسێ کچەکەی کردووە.

روبیالێس، روونیکردەوە هەرسێ کچەکەی داوایان لێکرد، سەرنج لەسەر پاراستنی شکۆ و ژیان دابندرێت. ئەمەش دوای زیادبوونی فشارەکان.

لە دوای رووداوی ماچەکەی یاری کۆتایی جامی جیهانی ئافرەتان، لە نێوان روبیالێس و جێنی هێرمۆسۆ، فشارێکی زۆر خرایە سەر روبیالێس و تەنانەت، فیدراسیۆنی تۆپی پێی نێودەوڵەتی ‘فیفا’، بڕیاری سڕکردنی روبیالێسی بۆ ماوەی 90 رۆژ دەرکرد.

روبیالێس لە چاوپێکەوتنێکیدا رۆژنامەوانیدا کە رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بەدواداچوونی بۆی کردووە

قسەم لەگەڵ کچەکانم کرد، پێیان گوتم، دەبێ سەرنجم لەسەر شکۆ و ژیانی خۆم دابنێم، لەم دۆخەدا، پێویستە ئەم کارە بکەم. هەندێ هاوڕێی زۆر نزیکم، پێیان راگەیاندم، لویس دەبێ لە ژیانت بەردەوام بیت و سەرنج لەسەر شکۆی خۆت دابنێی، چونکە ئەگەر وا نەکەم، زیانێکی زۆر دەکەیت.

روبیالێس لە چەندین چاوپێکەوتنی رۆژنامەوانیدا، باسی لە کچەکانی کرد، تەنانەت رووداوی ماچەکەی هێرمۆسۆی بە ماچکردنی یەکێک لە کچەکانی وەسف کرد.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button