تێنسگرنگترین

جۆکۆڤیچ بووە پاڵەوانی گراند سلامی ئەمریکا

یاریگا

نۆڤاک جۆکۆڤیچ تينسزانی سڕبی بووە پاڵەوانی کۆتا گراند سلامی ئەمساڵ.

تێنسزانە سڕبیەکە لە یاریی کۆتایی پاڵەوانیەتی تێنسی کراوە ئەمریکا، رووبەڕووی دانیێل مێدڤێدێڤ تێنسزانی رووسی بووەوە.

جۆکۆ یارییەکەی بە ئەنجامی سێ سێتی بێ وەڵام لە رکابەرە رووسیەکەی بردەوە، ئەنجامی سێتەکانیش 3.6 و 6.7 و 3.6 بوون.

جۆکۆڤیچ بە بردنەوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا لە ساڵی 2023 تۆڵەی شکستەکەی ساڵی 2021 لە مێدڤێدێڤ کردەوە و توانی بیست و چوارەمین گراند سلامیش بەدەست بێنێت.

نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە ساڵی 2023 توانی سێ گراند سلام بباتەوە و تاکە یاری کۆتایی ویمبڵدۆنی بە کارلۆس ئەلکاراز دۆڕاند. بە بردنەوەی پاڵەوانێتی کراوەی ئەمریکا، جۆکۆ جارێکی دیکە گەیشتە لوتکەی ڕیزبەندی باشترین یاریزانانی تێنسی پیاوی جیهان.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button