ئه‌مریکاگرنگترین

نێیمار سەرکردایەتی یەکەم بردنەوەی بەڕازیلی کرد

یاریگا

هەڵبژاردەی بەڕازیل لە یەکەم یاریی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە کیشوەری ئەمریکای باشوور رووبەڕووی بۆلیڤیا بووەوە و یارییەکەشی بردەوە.

لەم یارییە نێیمار داسیلڤا دووەم باشترین گۆڵکاری مێژووی سامبا لە پێکهاتەی سەرەکی بوو و بە تۆمار کردنی 2 گۆڵ، توانی ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار بکات.

لە خولەکی 17 خوان گابریێل ناوبژیوانی پاراگوایی لێدانێکی سزای بۆ سەماکەرانی سامبا هەژمار کرد، بەڵام نێیمار نەیتوانی لێدانەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵپارێزی بەرامبەر لێدانەکەی گەڕاندەوە.

یاریزانانی بەڕازیل بەردەوامبوون لەسەر هێرشەکانیان و لە خولەکی 24 رۆدریگۆ توانی سوود لە هێرشێکی هاوڕێکانی ببینێت و گۆڵی یەکەمی یارییەکەی کرد و نیوەی یەکەم بە تاکە گۆڵەکە کۆتایی هات.

نیوەی دووەم یاریزانانی سامبا باشتر دەستیان بە یارییەکە کرد و لە خولەکی 47 رافینیا توانی بۆ جاری دووەم تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی میوان بهەژێنێتەوە.

یاریزانانی بەڕازیل بەم دوو گۆڵە نەوەستان و لە خولەکی 53 رۆدریگۆ توانی گۆڵی دووەمی خۆی و سێیەمی هەڵبژاردەکەش لە یارییەکە بکات.

لە خولەکی 61 نێیمار بە دیار کەوت و ئەو یاریزانە توانی گۆڵی چوارەمی هەڵبژاردەکەی بکات و بە تۆمار کردنی 78 گۆڵ ژمارەی گۆڵەکانی پێش پێلێ ئەفسانەی هەڵبژاردەکەی کەوت و بووە باشترین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەکەی.

لە کۆتاییدا نێیمار جارێکی دیکە توانی تۆڕی گۆڵی هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە خولەکی 93 بهەژێنێتەوە و کۆی گۆڵەکانیشی بە درێسی هەڵبژاردەکەی گەیاندە 79 گۆڵ و بووە باشترین گۆڵکاری مێژوویی هەڵبژاردەی بەڕازیل.

بەم بردنەوەیە بەڕازیل یەکەم سێ خاڵی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 لە کیشوەری ئەمریکای لاتین بەدەستهێنا و بڕیاریشە رۆژی 13ـی ئەم مانگە لە دووەم یاریی پاڵاوتنەکانی ببنە میوانی پیرۆ.

بابەتی زیاتر

Back to top button