مۆندیال

ڤان دایک پشتگیری قسەکانی ڤان خال ناکات

یاریگا –

ڤێرجیل ڤان دایک لەگەڵ قسەکانی لویس ڤان خال هاوڕا نییە کە دەڵێت “مۆندیالی قەتەر بۆ لیۆنێل مێسی یەکلایی کرابۆوە”.

لیۆنێل مێسی و لویس ڤان خال لە مۆندیالی قەتەردا بوونە سەردێری هەواڵەکانی جیهانی. لە قۆناخی 16ی مۆندیالدا، لە یارییەکی قوورسدا، مێسی و هاوڕێکانی توانیان بە لێدانی سزا لە هۆڵەندا ببەنەوە و سەرکەون بۆ قۆناغی داهاتوو و دواجار ببنە پاڵەوان.

لە یارییەکەدا لیۆنێل مێسی و ئیمیلیانۆ مارتینێز لەگەڵ بوکانان و ستافی راهێنەرایەتی هۆڵەندی رووبەڕووی یەکتربوونەوە، دوای تۆمارکردنی گۆڵ و سەرکەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوو، بە ئاماژەی گالتەجارییەوە بەرمابەر هاندەرانی هۆلەندا دڵخۆشیان دەربڕی.

ئێستا دوای چەند مانگێک لەو رووداوە، راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە لێدوانێکی مشتومڕاویدا گووتی کە ئەمە جامی جیهانییەکی پێشوەختە پلان بۆ داڕێژراو بووە بۆ ئەوەی لیۆنێل مێسی لەگەڵ ئەرجەنتین پاڵەوانێتییەکە بەدەستبهێنێت.

ڤێرجیل ڤان دایک کاپتنی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە چاوپێکەوتنێکدا قسەکانی راهێنەری پێشووی هەڵبژاردەی هۆڵەندا رەتدەکاتەوە. لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنوساندا لە پێش دەستپێکردنی یارییەکانی رۆژی فیفادا گوتی:

“ئەم بەیانییە گوێم لە قسەکانی ڤان خال بوو، بێگومان ئەو بۆچوونی خۆی هەیە و هەموو کەسێک دەتوانێت بۆچوونی خۆی هەبێت، من بە تایبەتی پێموانییە وابووبێت.”

 

 

بابەتی زیاتر

Back to top button