ئینگلتەراگرنگترین

پێپ گواردیۆلا دەبێتە شوێنگرەوەی ساوسگەیت؟

یاریگا –

یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا دەیەوێت لە داهاتوودا، پێپ گواردیۆلا بکاتە شوێنگرەوەی گارێس ساوسگەیت.

پێشبینی دەکرێت لە دوای یۆرۆی 2024، ساوسگەیت پۆستی راهێنەرایەتی ئینگلتەرا جێبهێڵێت. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی باڵای یەکێتیی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێشبینی دەکەن، لە دوای پاڵەوانیەتی یۆرۆی داهاتوو، ساوسگەیت دەست لە پۆستەکەی هەڵبگرێت، چونکە گرێبەستەکەشی لەو کاتەدا بەسەردەچێت، هەرچەندە سەرکردایەتی کردنی هەڵبژاردەی سێ شێرەکان بۆ مۆندیالی 2026، بژاردەیەکی دوورنییە،

لە راپۆرتەکەدا هاتووە، گواردیۆلا یەکێکە لە بژاردەکان، تاوەکو سەرکردایەتی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بکات، بەڵام کێشە سەرەکییەکە، گرێبەستی گواردیۆلایە لەگەڵ مانچێستە سیتی کە لە هاوینی 2025 بەسەر دەچێت.

بژاردەکانی دیکە بۆ وەرگرتنی پۆستەکە بریتین لە ئێدی هۆوی، ماوریسیۆ پۆچێتینۆ و گراهام پۆتەر. هەرچەندە تەنیا پۆتەر ئێستا بێ یانەیە و بژاردەکانی دیکەش دوورن.

شەممەی داهاتوو، لە یارییەکانی پاڵاوتنی یۆرۆی 2024، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە پۆڵەندا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئۆکراینا دەبێتەوە و لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووش، لە یارییەکی دۆستانەدا لە گلاسکۆ رووبەڕووی سکۆتلاند دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button