وهرزشهکانی دیکە
ئەمریکا گەیشتە قۆناغی دووەمی مۆندیالی باسکە
یاریگا
مۆندیالی 2023 باسکە بەردەوامە و لە سێیەم رۆژی پاڵەوانتیەکە هەڵبژاردەی ئەمریکا پاڵێوراوی بەدەستهێنانی ناسناوەکە، توانی بە ئەنجامێکی گەورە لە ئوردن بباتەوە.
لە کۆمەڵەی سێیەمی مۆندیالی باسکە کە لە هەرسێ وڵاتی ژاپۆن و فیلیپین و ئەندەنوسیا بەڕێوەدەچێت، هەڵبژاردەی ئەمریکا دوای دوو بردنەوەی لەسەر یەک و مسۆگەر کردنی بلیتی قۆناغی دووەم، رووبەرووی ئوردن بووەوە و توانی یارییەکە ب ئەنجامی 100 – 62 لە رکابەرەکەی بباتەوە.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی باسکەی ئەمریکا وەکو پێشەنگی کۆمەڵەکەی بە سێ بردنەوە خۆی گەیاندە قۆناغی دووەمی مۆندیال، لە بەرامبەردا ئوردن تووشی سێیەم دۆڕانی لەسەر یەک بوو و ماڵئاوایی لە مۆندیال کرد.