ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یێسپەر لیندسترۆم پەیوەندی بە ناپۆلی کرد

Yariga App

یاریگا –

یێسپەر لیندسترۆمی دانیمارکی پەیوەندی بە یانەی ناپۆلی ئیتاڵییەوە کرد.

رۆژنامەنووس فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەتەوە، یانەی ناپۆلی ئیتاڵی لەگەڵ ناوەڕاستکاری یانەی ئێنتراخت فرانکفورتی ئەڵمانی، یێسپەر لیندسترۆم گەیشتووەیە رێککەوتنی کۆتایی و ناوبراو بووە بە یاریزانێکی نوێی ناپۆلی.

بەپێی زانیارییەکانی رۆمانۆ، تێچووی گرێبەستەکە 25 ملیۆن یۆرۆیە، یاریزانەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز و تا هاوینی ساڵی 2028 درێسی ناپۆلی دەپۆشێت.

رۆژنامەنووسە ئیتاڵییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە یێسپەر لیندسترۆم، بەشداری دوایین یەکەی مەشقی ئێنتراخت فرانکفورتی نەکردووە، بەرەو ئیتاڵیا بەڕێدەکەوێت، رۆژی سێشەممەیش پشکنینی پزیشکی بۆ دەکرێت.

یێسپەر لە بەرواری 29/2/2000 دایکبووە، باڵای 183 سانتیممەترە، کێشی 63 کیلۆگرامە، بەپێی راست یاری دەکات و شوێنی یاریکردنی لە هێڵی ناوەڕاستی یاریگایە.

لیندسترۆم بە درێسی یانە ئەڵمانییەکە لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان 80 یاری کردووە، خاوەنی 14 گۆڵ و 14 ئەسیستە، نازناوێکی یۆرۆپالیگیشی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button