یاریگا –
کۆمەڵێک خەڵک هێرشیانکردە سەر پاسی گواستنەوەی یاریزانانی ئاستۆن ڤیلا.
لە دوای بردنەوەیان لە بێرنلی بە ئەنجامی 3-1 هێرشکرایە سەر تیمەکەی یونای ئێمری. BBC Sport بڵاویکردووەتەوە، لە رێگەی خێرای M65 کە دەکەوێتە رۆژئاوای بێرنلی، هێرشکرایە سەر پاسی یاریزانان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، زیانێکی گەورە بە پاسی یانەکە کەوتووە و تاوەکو ئێستا وردەکاری زیانەکان بڵاونەکراونەتەوە.
پۆلیسی لانکشایەر لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردووەتەوە
رووداوەکە لە کاتێکدا روویدا، کاتێک جەنجاڵییەکی زۆر لەسەر رێگەکە دروستببو، ئەمەش لە دوای یاری نێوان بێرنلی و ئاستۆن ڤیلا. هێرشکاران بەردیان لە پاسەکە گرت و زیانیان پێگەیاند، بەڵام هیچ کەسێک بریندار نەبوو.
لە لایەکی دیکەوە، بێرنلی بەیاننامەیەکی لەبارەی رووداوەکە بڵاوکردەوە
یانەی تۆپی پێی بێرنلی نیگەرانە لەو هێرشەی کراوەتە سەر پاسەکەی ئاستۆن ڤیلا، قسەمان لەگەڵ بەرپرسانی ڤیلا کردووە و دڵخۆشین کە زیان بە هیچ کەسێک نەگەیشتووە. زۆر بە توندی ئیدانەی ئەم کارە دەکەین و لە لێکۆڵینەوەکان، پاڵپشتی پۆلیسی لانکشایەر دەکەین.
ماتی کاش، بەرگریکاری ڤیلا دوو گۆڵی لە یارییەکەدا کرد و موسا دیابیش گۆڵێک، تاکە گۆڵی بێرنلیش لەلایەن لیل فۆستەرەوە تۆمار کرا.