ئینگلتەرا

دەیڤد سیلڤا: لەبەر ئەم هۆکارە مان سیتی جێدەهێڵم

یاریگا-دەیڤد سیلڤا یاریزانی بە ئەزموونی یانەی مانچێسەر سیتی باسی بڕیارەکەی دەکات بۆ جێهێشتنی سیتیزن لە کۆتایی ئەم وەرزدا.

لە هاوینی ئەمساڵ ناوەڕاستکارە ئیسپانییەکە رایگەیاند ئەمە کۆتا وەرزی دەبێت لەگەڵ یانەکەی و ئەمڕۆش سەبارەت بە هۆکارەکەی وتی “بەدڵنیاییەوە رۆیشتن قورسە پاش بەسەربردنی ساڵانێکی زۆر بەڵام هەموو خۆشیەکیش کۆتاییەکی هەیە، بەڵام دەمەوێت کاتێک بڕۆم کە لە ئاستێکی باشدابم. یانەکە زۆر گۆڕاوە و هەموو ساڵێکیش بەرەوپێشڤەچوون و گۆڕانکاری زیاتر بەخۆیەوە دەبینێت، نامەوێت تا کاتێک لێرە بمێنمەوە کە هەلی یاریکردنم نەمابێت.لەبەر ئەوەیە دەڕۆم و زۆر خۆشحاڵم بە دەستکەوتەکانم لەم ماوەیەدا”.

سیلڤا ماوەی نۆ ساڵە یاری بۆ یانەکەی شاری مانچێستەر دەکات و تەمەنی گەیشتووەتە ٣٣ ساڵ. لەو ماوەیە ٢٨٦ یاری ئەنجامداوە و ٥٤ گۆڵی تۆمارکردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button