ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

پاڤارد لە یانەیەکی ئیتاڵی نزیکە

یاریگا –

ئینتەر میلان ئامادەکاری بۆ گەڕانەوە بۆ سەر مێزی گفتوگۆکان دەکات و دەیەوێت بێنیامین پاڤارد لە چنگی بایرن میونشن دەربهێنێت.

فابریزیۆ رۆمانۆ روونیکردووەتەوە، لە ماوەی رابردوودا ئینتەر و میونشن گفتوگۆی زۆریان لەبارەی گواستنەوەی پاڤارد کرد، بەڵام لەسەر نرخی گواستنەوە رێکنەکەوتن، کەچی ئەمجارە نیرازۆری ئامادەیە بڕی 30 ملیۆن یۆرۆ بۆ گواستنەوەی خەرج بکات.

نوێنەری پاڤارد، لەگەڵ بەرپرسانی ئینتەر کۆبوونەتەوە، بەڵام تۆماس توخێل، راهێنەری میونشن دەیەوێت شوێنگرەوەیەک بۆ یاریزانە فەرەنسییەکە بدۆزێتەوە، ئینجا رەزامەندی لەسەر چوونە دەرەوەی بدات.

پاڤارد پێشتر ناوی بە مانچێستەر یونایتد بەسترابووەوە، یەکێک بوو لە ئامانجە سەرەکییەکانی تیمەکەی ئێریک تێن هاخ، بەڵام لە دوای مانەوەی هاری ماگوایەر لە ریزەکانی مان یونایتد، پاڤارد لە پلانەکانی تێن هاخ نەما.

ئێستا ئینتەر نزیکترین یانەیە بۆ گواستنەوەی پاڤارد، لەم وەرزەدا بێنیامین تەنیا بەشداری لە یەک یاریدا کردووە و ئەگەرەکانی مانەوەی لە ئالیانز ئارێنا کەمە،

بابەتی زیاتر

Back to top button