ئیسپانیاگرنگترین

تیبۆ کۆرتوا نەشتەرگەری بۆ کرا

Yariga App

یاریگا –

تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی و گۆڵپارێزی یانەی ریال مەدرید بە سەرکەوتوویی نەشتەرگەری بۆ کرا.

کەمێک پێش ئێستا یانەی ریال مەدرید لە بەیاننامەیکی فەرمیدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ تیبۆ کۆرتوای بەلجیکی بە سەرکەوتووی نەشتەرگەری ئەژنۆی بۆ کراوە.

ریال مەدرید ئاماژەی بەوەش کردووە، نەشتەرگەرییەکە لەلایەن دکتۆر مانوێل لییسەوە ئەنجامداراوە، کە گۆڵپارێزە بەتواناکەی مێرێنگی لە ئەژنۆی چەپی تووشی پچڕانی بەستەری ئەژنۆی بووە.

تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە بەر لە دەستپێکی یەکەم گەڕی یارییەکانی وەرزی نوێی لالیگا تووشی پێکانیکی سەخت بوو، کە پاش ئەم نەشتەرگەرییە بەلای کەم 6 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، ئامەش یانەکەی ناچارکرد گرێبەست لەگەڵ کێپا واژۆ بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button