ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بە فەرمی کێپا پەیوەندی بە ریال مەدرید کرد

Yariga App

یاریگا –

بەشێوەیەکی فەرمی بە فەرمی کێپا ئاریزابالاگا پەیوەندی بە یانەی ریال مەدرید کرد.

کەمیک پێش ئێستا پێگەی فەرمی ریال مەدرید بڵاویکردەوە، بەشێوەیەکی فەرمی گەیشتوونەتە رێکەوتن لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی، کێپا ئاریزابالاگا و ناوبراو پەیوەندی بە یانەکە کردووە.

یانە مەدریدییەکە ئاماژەی بەوەیش کردووە، گرێبەستی گۆڵپارێزە ئیسپانییەکە لەگەڵ یانەکە بەشێوەی خواستن دەبێت تا هاوینی 2024، هیچ بژاردەیەکی کڕینەوەیشی لەگەڵدا نابێت.

هەر بەپێی راگەیەندراوەکەی ریال مەدرید، ناوبراو سبەی سێشەممە لە ریال مەدرید سیتی، لە کاتژمێر 2:30 دوای نیوەڕۆ پێشکەش بە هاندەران دەکرێت و بە میدیاکان دەناسێندرێت.

هەفتەی رابردوو تیبۆ کۆرتوای گۆڵپارێزی سەرەکی یانەکە تووشی پێکانیکی سەخت بوو، کە بەلای کەم 6 مانگ لە یاریکردن دادەبڕێت، ئامەش یانەکەی ناچارکرد گرێبەست لەگەڵ کێپا واژۆ بکەن.

کێپا لە هاوینی 2018 بە بڕی 80 ملیۆن پاوەند لە ئاتلێتیک بلباوەی ئیسپانییەوە گواسترایەوە بۆ چێڵسی لەندەنی، کە بوو بە گرانبەهاترین گۆڵپارێز لە مێژوودا.

بە درێسی بلوز بەشداری 163 یاری کردووە، 175 گۆڵی لێکراوە و لە 59 یاریشدا تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراستووە، نازناوێکی چامپیۆنزلیگ، نازناوێکی یۆرپالیگ، نازناوێکی سوپەری ئەوروپا و نازناوێکی جامی جیهانی یانەکانی لەگەڵ یانەکەی بەدەستهێناوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button