ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

چاڤی باس لە هۆكاری وەرگرتنی كارتە سوورەكەی دەكات

Yariga App

یاریگا –

چاڤی هێرناندێز، راهێنەری ئیسپانی یانەی بارسێلۆنا باس لە هۆكاری كرانە دەرەوەكەی دەكات بەرامبەر خیتافی.

خیتافی لە یاریگای خۆیدا میوانداری بارسێلۆنای كرد و یاریەكەش بە بێ گۆڵ بۆ هەردوولا كۆتایی هات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی یەكەمی خولی ئیسپانیا.

لە یارییەكەدا هەریەك لە رافینیا و چاڤی لە بارسێلۆنا لە خیتافیش خایمی ماتا بە كارتی سوور كرانە دەرەوە.

لە دوای یارییەكە چاڤی ووتی: بە ناوبژیوانم ووت هەڵەی زۆر لە بەرژەوەندی خیتافی دەگرێت، بە پێچەوانەی ئێمەوە، هەربۆیە منی كردە دەرەوە.

بەردەوام بوو ووتی: لەگەڵ لیژنەی ناوبژیوانان کۆبوونەوەیەکمان هەبوو و یەکەم شت کە پێیان راگەیاندین ئەوە بوو کە هۆشیاری بۆ ناوبژیوانان بەرز دەكەنەوە.

لە درێژەی قسەكانیدا ووتی: هەموو هەوڵێكماندا بۆ گۆڵ كردن، بەڵام نەمانتوانی، ئێمە شایەنی بردنەوە بووین.

لە كۆتاییشدا ووتی: وەرزی رابردووش بە هەمان ئەنجام دەستمان پێكرد و لە كۆتاییشدا نازناوەكەمان بردەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button