ئیسپانیاگرنگترین

هاندەرانی ریال مەدرید داوای گەڕانەوەی رامۆس دەکەن

یاریگا

دوای پێکانەکەی ئیدەر میلیتاو، هاندەرانی یانەی ڕیال مەدرید دەکەن سێرجیۆ ڕامۆس بگەڕێتەوە یانەکەیان.

رۆژنامەی وەرزشی مارکای ئیسپانی بڵاویکردەوە، دوای ئاشکرا بوونی وادەی دوورکەوتنەوەی بەرگریکارە بەڕازیلیەکەی مێرنگی، هاندەرانی ئەو یانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان داوای گەڕانەوەی ئەفسانە و کاپتنی پێشووی تیپەکەیان دەکەن.

هاندەرانی لۆس بلانکۆس لەژێر دوایین پۆستەکانی ڕیال مەدرید لە ئینستاگرام داوای گەڕانەوەی ڕامۆس دەکەن، هەروەها چەندین تویت لە تویتەر سەبارەت بە گەڕانەوەی ئیل کاپیتانۆ بۆ یانەکەیان بڵاوکراونەتەوە.

سێرجیۆ ڕامۆس یاریزانێکی ئازادە، هاوینی 2021 پەیوەندی بە یانەی پاریس سانجێرمانەوە کرد و دوای دوو وەرز لە پاریس، یانە فەرەنسییەکەی جێهێشت.

مارکا بڵاویشی کردەوە، سەرەڕای ئەو داوایان هاندەران، بەڵام بەرپرسانی ریال مەدرید ئامادەنین ئەو یاریزانە واتە رامۆس بگەڕێننەوە یانەکەیان.

بابەتی زیاتر

Back to top button