ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

بۆ گواستنەوەی کیپا بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەشکرد

Yariga App

یاریگا –

بۆ گواستنەوەی کیپا ئاریزابالاگا، بایرن میونشن ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە چێڵسی کرد.

رۆژنامەنووسی ئەڵمانی و نزیک لە یانەی بایرن میونشن فلۆریان پلاتنبێرگ بلاویکردووەتەوە، بۆ گواستنەوەی گۆڵپارێزی ئیسپانی کیپا ئاریزابالاگا، بەشێوەیەکی فەرمی بایرن میونشن یەکەم ئۆفەری پێشکەش بە چێڵسی لەندەنی کرد.

بەپێی زانیارییەکانی پلاتبێرگ، ئۆفەری باڤارییەکان بۆ گۆڵپارێزەکەی ماتادۆر بەشێوەی خواستنە، هەروەها بژاردەی کڕینەوەیشی لەگەڵدا دەبێت.

هەفتەی رابردوو یانە ئەڵمانییەکە دەستبەرداری یان سۆمەر بوو، گۆڵپارێزە سویسرییەکە وەک شوێنگرەوەی ئەندرێ ئۆنانای کامیرۆینی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میلانی ئیتاڵی کرد.

هەر بۆیە باڤارییەژکان کیپا بە شوێنگرەوەیەکی گونجاوی ئەو گۆڵپارێزە و مانوێل نۆیەریش دەزانن، بەهۆی ئەوەی نۆیەر تازە لە پێکانێکی درێژ خایەن گەڕاوەتەوە و بەدرێژایی وەرزی رابردوو بەشداری لە هیچ یارییەکدا نەکردووە.

هەر بۆیە بایرن ترسی لەوە هەیە مانوێل نۆیەر، نەتوانێت ئاستی ڕاستەقینەی خۆی پێشکەش بکات، لەسەر داوای تۆماس توخێل پەنایان بردووەتە بەر گواستنەوەی گۆڵپارێزەکەی بلوز، کە پێشتر لە هەمان یانە لەژێر سەرپەرشتی توخێل یاری کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button