ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

مانچێستەر یونایتد شوێنگرەوەی هاری ماگوایەری دەستنیشانکرد

Yariga App

یاریگا –

شەیتانە سوورەکان هەوڵەکانیان چڕکردووەتەوە بۆ گواستنەوەی بێنیامین پاڤاردی فەڕەنسی.

رۆژنامەی لیکیپ بڵاویکردووەتەوە، یانەی مانچێستەر یونایتدی ئینگلیزی دەیەوێت بێنیامین پاڤاردی فەڕەنسی لەگەڵ هاوڕێ دێرینەکەی رافایل ڤاران یەکبخاتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش ئۆفەرێکی بۆ بایرن میونشن ئامادەکردووە.

بەپێی رۆژنامە فەڕەنسییەکە، شەیتانە سوورەکان ئۆفەرێکیان بە بەهای 25.8 ملیۆن پاوەند ئامادەکردووە بۆ گواستنەوەی بەرگریکارە فەڕەنسییەکەی بایرن میونشن.

پاڤارد توانای ئەوەی هەیە لە باڵی بەرگری و لە دڵی بەرگریش یاری بکات، ئێریک تێن هاخی راهێنەری یانەکە ئامانجییەتی ناوبراو بکات بە شوێنگرەوەی هاری ماگوایەر، کە بەرگریکارە ئینگلیزییەکە نزیکە لە پەیوەندیکردن بە یانەی وێستهام یونایتد.

پاڤارد لە هاوینی داهاتوو گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن کۆتایی دێت، تا ئێستاش هیچ ئۆفەرێکی بۆ نوێکردنەوەی بەدەست نەگەیشتووە، بۆیە جێهێشتنی باڤارییەکان لەم مێرکاتۆیە ئەگەرێکی کراوەیە.

پاڵەوانەکانی مۆندیالی 2018، لە هاوینی 2019 بە بڕی 35 ملیۆن یۆرۆ لە شتوتگارتەوە گواسترایەوە بۆ میونشن، بە درێسی یانە ئەڵمانییەکەش 162 یاری کردووە، 12 گۆڵی کردووە و 12 گۆڵیشی درووست کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button