قاوەی یاریگاگرنگترین

پاریس گرێبەستی نەیمار هەڵدەوەشێنێتەوە، شەیتانە سوورەکان دوو یاریزانی دیکە دەگوازنەوە

یاریگا –

مانچێستەر یونایتد دەیەوێت بە ئۆفەرێکی 25.8 ملیۆن پاوەندی بێنیامین پاڤاردی فەڕەنسی لە بایرن میونشنەوە بگوازێتەوە – لی کیپ

مانچێستەر یونایتد لە هەوڵی گواستنەوەی سۆفیان ئەمراباتی مەغریبیدایە، 30 ملیۆن پاوەندی بۆ گواستنەوەی ئامادە کردووە – مەیل

هاوکات سۆفیان ئەمرابات ئامانجێکی ئاتلێتیکۆ مەدرید و دیێگۆ سیمیۆنی داوای کردووە یاریزانەکەی بۆ بگوازینەوە – سپۆرت

ئەم هەفتەیە پاریس سانجێرمان لەگەڵ نەیمار کۆدەبنەوە بە مەبەستی یەکلایی کردنەوەی داهاتووی یاریزانە بەڕازیلییەکە، کە هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی ئەگەرێکی کراوەیە – UOL

چێڵسی نزیکە لە یەکلایی کردنەوەی گرێبەستی کایسیدۆی ئەستێرەی یانەی بڕایتن – گاردیان

تۆماس توخێل داوای لە یانەکەی کردووە گرێبەست لەگەڵ گۆڵپارێزی یانەی چێڵسی کیپا واژۆ بکەن – فابریزیۆ رۆمانۆ

چێڵسی بڕیاریدا دەستبەرداری بیرۆلەی ئاڵوگۆڕکردنی لوکاکو بێت بە دوسان ڤلاهۆڤیچی ئەستێرەی یانەی یوڤێنتوس – سکای سپۆرت

دەیڤد رایا بە شێوەی خواستن پەیوەندی بە ئارسیناڵ دەکات، لەگەڵ بژاردەی کڕینەوەی لە هاوینی داهاتوودا – ئاتڵێتیک

ئارسیناڵ چاوی لە نیکۆ بارێلای ئیتاڵییە و دەیەوێت ئینتەر میلان رازی بکات دەستبەداری ببن – کالچیۆ مێرکاتۆ

بابەتی زیاتر

Back to top button