ئاسیا

رۆناڵدۆ توانی شوڕتەی عێراقی چەک بکات

یاریگا

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە تۆمار کردنی گۆلێک بەرامبەر یانەی شوڕتەی عێراقی، توانی ئەو یانەیە لە پاڵەوانیەتی جامی عەرەب دوور بخاتەوە.

یانەی شوڕتەی عێراقی لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی عەرەب رووبەڕووی یانەی نەسڕی سعودیە بووەوە و یارییەکەشی بە ئەنجامی گۆڵێکی بێ وەڵام دۆڕاند و ماڵئاوایی لە پاڵەوانتیەکە کرد و یانە سعودیەکەش گەیشتە یاریی کۆتایی.

سەرەتا لە نیوەی یەکەم کریستیانۆ رۆناڵدۆ توانی گۆڵی یەکەمی یارییەکە بکات، بەڵام گۆڵەکەی بە بیانۆی ئۆفساید رەتکرایەوە و نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایی هات.

نیوەی دووەمیش یاریزانانی هەردوولا بە تایبەت یاریزانانی نەسڕ هێرشی لەسەر یەکیان دەکردە سەر گۆڵی یەکتری و تاوەکو ناوبژیوانی لێدانێکی سزای لە بەرژەوەندی نەسڕ هەژمار کرد و دۆن توانی لێدانەکە لە خولەکی 75 توانی لێدانەکە بە سەرکەوتوویی جێبەجێ بکات.

بەم شێوەیە رۆناڵدۆ توانی بۆ جاری یەکەم بەرامبەر یانەیەکی عێڕاقی گۆڵ بکات و یانەکەشی گەیاندە یاریی کۆتایی، هەروەها ئاسۆ رۆستەمی ئەستێرە کوردەکەی یانەی شوڕتە و هاوڕێکانیشی ماڵئاواییان لە پاڵەوانتیەکە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button