سعوودیەگرنگترین

تالیسکا: نەسر جێناهێڵم

Yariga App

یاریگا –

ئاندێرسۆن تالیسکا یاریزانی ناوەڕاستی یانەی نەسری سعودی رایگەیاند، چێژ لە یاری کردن لەم تیپە وەردەگرێت و هەواڵی رۆیشتنی لە یانەی نەسر ساختەیە.

ئاندێرسۆن یاریزانی بەڕازیلی یانەی تۆپی پێی نەسر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند کە بەنیازی ئەوە نییە لەم هاوینەدا تیپەکەی جێبهێڵێت و ئەم هەواڵەی بە “ساختە” وەسفکرد.

یاریزانە تەمەن 29 ساڵەکە لە ستۆری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ئەم لێدوانەی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:

هەموو ئەو شتانەی لەسەر رۆیشتنی من لە نەسر دەگوترێ هەواڵی ساختەیە، بەنیازنیم ئەم یانەیە جێبهێڵم.

لە درێژەی قسەکانیدا نوسیویەتی:

من لێرە کاتێکی خۆش بەسەر دەبەم و چێژ لە هەموو ساتێک وەردەگرم، زۆر دڵخۆشم کە لە نەسرم و بەم دواییە گرێبەستەکەم بۆ ماوەی 3 ساڵ نوێکردەوە.

شایەنی باسە ئەم یاریزانە بەڕازیلییە کە لە وەرزی 2021 گرێبەستی لەگەڵ یانەی نەسر واژۆکرد، وەرزی ڕابردوو گرێبەستەکەی تا ساڵی 2026 درێژکردەوە و تاوەکوو ئێستا لە کۆی 52 یاریدا توانیویەتی 41 گۆڵ تۆمار بکات.

پێویستە ئاماژە بەوە بکرێت کە سبەی چوارشەممە لە قۆناغی پێشکۆتایی جامی شاسەڵمان، یانەی نەسر رووبەڕووی یانەی شورتەی عێراق دەبێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button