ئه‌وروپابازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

ئایا نێیمار پەیوەندی بە بارسێلۆناوە دەكات؟ باوكی وەڵام دەداتەوە

Yariga App

یاریگا –

باوك و بەڕێوەبەری كارەكانی نێیمار دا سێلڤا وەڵامی دەنگۆی رۆیشتنی كوڕەكەی لە ریزەكانی پاریس سان جێرمان دەداتەوە.

لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا دەنگۆی رۆیشتنی نێیمار لە پاریس سان جێرمان و دووبارە گەڕانەوەی بۆ بارسێلۆنا بڵاو بوویەوە ( زانیاری زیاتر ).

https://www.facebook.com/100044290096476/posts/pfbid0UyQX4J9dcQYDWoh54qFmUAEnf5Mi9P7745s2qgoWZ1KXr5VYzUmPf5nhMPG9VwxNl/?mibextid=cr9u03

لە لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامەی سپۆرت باوكی نێیمار ووتی: ناتوانم ئەو هەواڵە پشتڕاستبكەمەوە كە روو نادات، ئەم هەواڵە لە شوێنێكی هەڵەوە هاتووە، با هەوڵ بدەین لە مەبەستی پشتەوەی ئەم هەواڵە تێبگەین.

گرێبەستەكەی نێیمار لەگەڵ پاریس سان جێرمان لە هاوینی ساڵی 2025 بەسەردەچێت.

نێیمار بە درێسی پاریس سان جێرمان

وەرزی رابردوو نێیمار بەهۆی پێكانەوە تەنیا لە 29 یاریدا بەشداری كرد و توانی 18 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button