بازاڕی گواستنه‌وه‌فه‌ره‌نساگرنگترین

بریکارێک: نێیمار هۆکاری درەوشانەوەی پاریسە و بە هیچ یاریزانێک بەراورد ناکرێت

یاریگا –

دەنگۆکان لەسەر بەردەوامبوونی نێیمار دا سیلڤا لەگەڵ پاریس سانجێرمان زیادبوون، بەڵام بریکارەکەی دەڵێت، نێیمار پاریسی گەورە کردووە.

ئاندرێ کێری، بریکاری ناوداری یاریزانان دووپاتیدەکاتەوە، نێیمار باشترین گواستنەوەی پاریس سانجێرمان بووە، چونکە هۆکاری سەرەکی راکێشانی ناوی وەک لیۆنێل مێسی، کیلیان ئێمباپێ و ئانخێل دی ماریا بووە.

بریکارە دیارەکەی بەرازیل پێی وایە، تەنیا گرێبەستەکانی نێیمار و ئێمباپێ کە لە سەرووی 100 ملیۆن یۆرۆ بوون، گرێبەستی سەرکەوتووی پاریسن. لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاس دەڵێت

هەموو ئەو شتانەی نێیمار پێشکەشی پاریسی کردووە، بە هیچ شتێک بەراورد ناکرێن. نێیمار هەرزانترین یاریزانە لە مێژووی پاریس، چونکە لەڕووی بەبازاڕکردنەوە، یارمەتییەکی زۆری پاریسی داوە. ئەگەر بچیتە هەر کوچێکی ئەم جیهانە، منداڵێک بە درێسی پاریس دەبینیت، هەر کەس نەیدەزانی ئەو یانەیە چییە. لە کۆتاییشدا مێسی، ئێمباپێ و دی ماریاش پەیوەندییان بەو یانەیەوە کرد.

بریکارەکە رەخنە لە سیاسەتی گواستنەوەی یاریزانانی پاریس دەگرێت و دەڵێت

ئەگەر نێیمار و ئێمباپێ لە هاوکێشەکە بهێنینە دەرەوە، ئەو سەدان ملیۆنەی لەسەر یاریزانان خەرج کراون، هیچ سوودێکی ئەوتۆیان نەبووە. ئەگەر سەیری بارسێلۆنا بکەین، هەریەکە لە دێمبێلی، گریزمان، کۆوتینیۆ لە مەدرید، هازارد، بەیڵ کە پارەی زۆریان پێدراوە، لە ئاتلێتیکۆ مەدرید جواو فێلیکس بە 126 ملیۆن و تۆماس لێمار بە 90 ملیۆن یۆرۆ گواسترایەوە، لە چێڵسی پارەیەکی زۆریان خەرج کرد، کەچی هیچیان سەرکەوتوو نەبوون.

ئاندرێ کێری بەشێک بووە لە گواستنەوە گەورەکانی یاریزانان بەرازیل بۆ ئەوروپا، لەوانە رۆناڵدینیۆ و نێیمار بۆ بارسێلۆنا و بەم دواییەش رۆڵی لە گواستنەوەی ڤیتۆر رۆکی بۆ یانە کاتالۆنییەکە هەبوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button