ئیتاڵیا

فەرمی: چەکویزی نوێترین یاریزانی ئەیسی میلانە

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان بەردەوامە لە شۆرشەکەی ئەم هاوینە و گواستنەوەی ساموێل چەکویزی ئەستێرەی ڤیاریاڵی راگەیاند.

چەکویزی پارساڵ لە ڤیاریاڵ ئاستێکی بەرزی نیشاندا و توانی یۆرۆلیگ لەگەڵ ئەو یانەیە بەدەست بهێنێت. میلان ماوەیەک هەوڵ بۆ گواستنەوەی دەدات و سەرەنجام لەگەڵ یانەکەی لەسەر 20 ملیۆن یۆرۆی جێگیر و 8 ملیۆنی گۆڕاو رێککەوتن کە ئەمەش کەمترە لەو پارەیەی سەرەتا ڤیاریاڵ داوای دەکرد. بەڵام هێرشبەرە نێجیریەکە بە یانەکەی راگەیاند کەوا بەنیاز نیە گرێبەستەکەی تازەبکاتەوە و ئەگەر رازی نەبن وەرزی داهاتوو بێ بەرامبەر دەڕوات.

ساموێل دەچێتە پاڵ هەریەک لە کریستیان پولیسیچ، رێیندەرز تییانی، روبن لوفتوس چیک، سپۆرتیێلۆ، نوح ئۆکافۆر لە ریزی یاریزانە تازەکانی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button