قاوەی یاریگاگرنگترین

لە قاوەی بەیانیانی یاریگا.. پاریس چ گومانێکی لە ئێمباپێ هەیە؟ میونشن و کەین گەیشتن بە چی؟

بەدەم قاوە خواردنەوەیەک خوێنەری دوایین هەواڵ و پێشهاتە وەرزشییەکان بە

پاریس سانجێرمان لەو بڕوایەدایە کیلیان ئێمباپێ و ریال مەدرید رێککەوتن، لە هاوینی داهاتوودا بە گرێبەستێکی ئازاد بچێتە سانتیاگۆ بێرنابیۆ، بۆیە پاریس ئێمباپێی خستە لیستی گواستنەوەکانی ئەم مێرکاتۆیە – لیکیپ

پاریس سانجێرمان و مانچێستەر یونایتد کێبڕکێ لەسەر واژۆی راسموس هۆیلوند، هێرشبەری ئاتڵانتا دەکەن – لیکیپ

بایرن میونش ئامادەکاری کردووە، ئۆفەری سێیەم پێشکەش بە هاری کەین، ئەستێرەی یەکەمی تۆتنهام بکات – تایمز

بایرن میونشن گرنگی بە فابینیۆ، یاریزانی لیڤەرپوول داوە، ئەمەش ئەگەر پڕۆسەی گواستنەوەکەی بۆ ئیتیحادی سعودی شکستبهێنێت – سکای دۆچلاند

مانچێستەر یونایتد ئۆفەرێکی فەرمی پێشکەش بە فیۆرێنتینا کردووە، تاوەکو دەستبەرداری سوفیان ئەمرابت ببێت – مێترۆ

کایکڵ وۆڵکەر، بەرگریکاری مانچێستەر سیتی سوورە لەسەر پەیوەندی کردن بە بایرن میونش – سکای سپۆرتس

مانچێستەر سیتی ئۆفەرێکی بە مووچەی هەفتانەی 300 هەزار پاوەند خستووەتە بەردەم بێرناردۆ سیلڤا – میرەر

تیاگۆ ئالکانتارا دەیەوێت ریزەکانی لیڤەرپوول جێبهێلێت، چەند یانەیەک لە ئیسپانیا، تورکیا و سعودیە گرنگیان بە تواناکانی داوە – سپۆرت

نیکۆ گۆنزالێس، یاریزانی بارسێلۆنا نزیکە لە پەیوەندی کردن بە پۆرتۆ – موندۆ دیپۆرتیڤۆ

سامو چوکڤیسێ، ئەستێرەی ڤیاڕیال چەند هەنگاوێک لە ئەیسی میلانەوە دوورە – ئاس

ویلفرێد زاها، گرێبەستەکەی لەگەڵ کریستال پاڵاس نوێ دەکاتەوە، ئەمەش دوای ئەوەی نەیتوانی لەگەڵ هیچ لەو یانانەی گرنگیان پێداوە، رێکبکەوێت – تێلێگراف

بۆڕووسیا دۆرتموند گفتوگۆکانی لەگەڵ مارسێل سابیتزە، یاریزانی بایرن میونشن دەستپێکردووە – سکای سپۆرتس

بابەتی زیاتر

Back to top button