ئینگلتەرا

یانەی بێرنلی بە شێوەیەکی سەیر یاریزانە نوێیەکانی دەناسێنێت

Yariga App

یاریگا

یانەی بێرنلی ئینگڵتەرا ئەم هاوینە بە شێوەیەکی سەیر و جیاواز یاریزانە نوێیەکانی دەناسێنێت.

یانە ئینگلیزیەکە ئەم وەرزە چەند یاریزانێکی نوێ گواستووەتەوە ریزەکانی و ئەو یاریزانە نوێیانەشی بە شێوەیەکی تەواو جیاواز هاوشێوەی زیندانیەکان دەناسێنێت.

یانەی بێرنلی ئینگڵتەرا ڤیدیۆیەکی خەیاڵی بڵاوکردەوە کە ئاماژە بە زنجیرەیەکی بەناوبانگی هۆلیوود دەکات بە ناوی بروکلینی 99.

ئەم زنجیرەیە لە بنکەیەکی پۆلیس لە شاری نیویۆرک دروستکراوە. لە گرتە ڤیدیۆییەکەدا کە یانەی بێرنلی بڵاویکردووەتەوە، کەشوهەوای بنکەی پۆلیسەکە دروستکراوەتەوە و ژنێک دەرکەوتووە بۆ ناسینەوەی تاوانبارەکە. چەندین یاریزانی یانەی بێرنلی گۆرانییەکی بەناوبانگ دەڵێنەوە لەکاتێکدا لە ڕیزی تۆمەتبارەکاندا ڕیزکراون، بەڵام هیچیان ئەو کەسە نین کە سکاڵاکارەکە سکاڵای لەسەر تۆمار کردووە.

لە کۆتایی ڤیدیۆکەدا نۆرەی ناتان ڕیدمۆند دێت کە ژمارە پێنجی بەدەستەوەیە، ئەوەش نیشان دەدات کە پێنجەم گواستنەوەی بێرنلییە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button