ئیتاڵیا
مانچێستەر سیتی شوێنگرەوەی سیلڤا دەدۆزێتەوە
یاریگا
یانەی مانچێستەر سیتی پاڵەوانی چامپیونزلیگ بە دوای شوێنگرەوەی برناردۆ سیلڤا یاریزانی پۆرتوگالی یانەکەی دەگەڕێت.
سیلڤا لەوانەیە هاوینی ئەمساڵ یانەی مان سیتی جێبێڵێت و دەنگۆیەکیش هەیە ئارەزووی گواستنەوە بۆ یانەی بارسێلۆنا دەکات، بۆیە یانەکەی دەیەوێت شوێنگرەوەی بدۆزێتەوە.
وێب سایتی TuttoMercato دەڵێت ستیزن لە شوێنی سیلڤا دەیەوێت نیکۆلو بارێلا یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەی مانچستەر سیتی ئینگلتەرا بگوازێتەوە، بۆیە ئەندامانی ئەو یانەیە دەیانەوێت لە چەند رۆژی داهاتوو لەگەڵ ئەندامانی ئینتەرمیلان کۆببنەوە.
ئەو سەرچاوە ئەوەشی باسکردووە لەوانەیە نێراتزۆری بە نرخێکی کەم دەستبەرداری بارێلا نەبێت و ئەوانیش داوای نرخێکی هاوشێوەی نرخی دێکلان رایس یاریزانی نوێ ئارسینال بکەن.