ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

هیلال ئەستێرەیەکی لیڤەرپوولی دەوێت

Yariga App

یاریگا –

یانەی هیلال هەوڵەکانی بۆ گواستنەوەی لویز دیاز، ئەستێرەی لیڤەرپوول دەستپێکردووە.

رۆژنامەی ریکۆرد بڵاویکردووەتەوە، هیلال خەریکی ئامادەکردنی ئۆفەرێکی 50 ملیۆن پاوەندییە بۆ گواستنەوەی دیاز، هەرچەندە پێشبینی ناکرێت لیڤەرپوول دەستبەرداری تواناکانی ئەو یاریزانە ببێت.

دیاز لە مێرکاتۆی زستانەی 2022 لە پۆرتۆوە پەیوەندی بە لیڤەرپوول کرد و لەو ساتەوە، بووەتە یاریزانێکی سەرەکی لە پێکهاتەی یۆرگن کڵۆپدا.

جۆردان هێندرسن و فابینیۆ نزیکن لە پەیوەندی کردن بە یانەکانی ئیتیفاق و ئیتیحاد. ئۆفەری یانە سعودییەکان گەیشتووەتە دەستەی کارگێڕی لیڤەرپوول و رەنگە لەم هەفتەیەدا هەردوو یاریزانەکە پەیوەندی بە خولی سعودییەوە بکەن.

هیلال کە بە چالاکترین یانەی سعودی لە مێرکاتۆی هاوینە دادەندرێت، هەموو هەوڵێک بۆ گواستنەوەی دیاز دەدات. بەڵام کڵۆپ لەم بابەتە خاوەن دوابڕیارە.

لیڤەرپوول ئەمڕۆ یارییەکی دۆستانە لەگەڵ کارلسروهەری ئەڵمانی دەکات و دواتر گەشتەکەی بۆ سینگاپۆر دەست پێدەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button