ئینگلتەراگرنگترین

ئۆوین: لیڤەرپوول دەیویست زووتر جیرارد بفرۆشێت

یاریگا-مایكڵ ئۆوێن نهێنییەک ئاشکرادەکات و دەڵێت  لیڤەرپوول هەوڵیداوە زووتر لە وادەی خۆی جیرارد لە یانەکە دووربخاتەوە.

ئەفسانەکەی ریدز کە ئێستا راهێنەری گلاسکۆ رێنجەرزە،  لە ٢٠١٥دا لیڤەرپوول بەرەو لۆس ئەنجلس گالاکسی جێهێشت، بەڵام بەگوێرەی پەرتوکێکی نوێی ئۆوین بە ناوی Reboot ، ریدز ویستوویەتی زووتر بیفرۆشێت و تێیدا هاتووە “لە بابەتی جیراردا زۆر بە گومانم لەوەی ئارەزووی خۆی بووبێت رووبکاتە ئەمریکا لە ٢٠١٥دا، بیستبووم یانەکە دوو ساڵ پێش لەوە دەیانویست بەڕێی بکەن. دڵنیام جیرارد ئەوەی پێ باشتربوو لە وازهێنان لەوێ بمێنێتەوە و لەگەڵ تەمەنی کەمتر یاری بکات. ئەو کەسێکی ئەوەندە سیمبۆلیک و گەورەیە ئەوباسەی بە هێمنی هێشتەوە. ستیڤن لە لیڤەرپوول گەورەترە!”.

بڵاوبوونەوەی ئەم پەرتوکە بە چەند رۆژێک دێت دوای ئەوەی ئۆوین هێرشی کردە سەر یانەی نیوکاسڵیش و بە راشکاوانە وتی پەشیمانە یاری بۆ ئەو یانەیە کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button