ئینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

یانەیەكی ئینگلیزی كڤاراستخێلیای دەوێت

Yariga App

یاریگا –

راپۆرتە رۆژنامەوانیەكان ئاشكرایانكرد یانەی نیوكاسڵ یونایتدی ئینگلیزی ئۆفەرێكی گرانبەهای بۆ گواستنەوەی خڤیچا كڤاراستخێلیای جۆرجی و ئەستێرەی یانەی ناپۆلی ئیتاڵی داناوە.

نیوكاسڵ توانی پلەی چوارەمی پرێمەرلیگی وەرزی رابردوو بەدەسبهێنێت و لە وەرزی نوێدا بۆ لە یارییەكانی چامپیۆنزلیگ دەكات، بۆ ئەو مەبەستەش دەیەوێت ریزەكانی یانەكەی پتەوتر بكات.

گرێبەستەكەی كڤاراستخێلیای تەمەن 22 ساڵان لەگەڵ ناپۆلی لە ساڵی 2027 بەسەردەچێت.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی ئاس نیوكاسڵ یونایتد بڕی 90 ملیۆن یۆرۆی داناوە بۆ بەدەستهێنانی تواناكانی كڤاراستخێلیا.

رۆژنامەكە ئەوەشی ئاشكرا كردووە، دی لۆرێنتس سەرۆكی ناپۆلی پێی وایە كە ئەو بڕە گونجاو نیە بۆ یاریزانەكە و ئەگەر یانەیەك 200 ملیۆن پێشكەش بكات ئامادەیە دانوستانەكان دەست پێ بكات.

وەرزی رابردوو هێرشبەرە جۆرجیەكە بە بڕی 11 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی  بە ناپۆلیەوە كرد.

كڤاراستخێلیا بە درێسی ناپۆلی

لە یەكەم وەرزیدا لەگەڵ ناپۆلی كڤارا 43 یاری كرد و توانی 14 گۆڵ بكات و 17 گۆڵیش درووست بكات.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button