بازاڕی گواستنه‌وه‌

پانۆرامای یاریگا

Yariga App

یاریگا –

بە شێوەیەکی فەرمی دێکلان رایس پەیوەندی بە یانەی ئارسیناڵ کرد. تێچووی گرێبەستەکەی دێکلان رایس 105 ملیۆن پاوەندە، گرێبەستەکە بۆ ماوەی پێنج وەرز دەبێت، لەگەڵ بژاردەی نوێکردنەوەی بۆ وەرزێکی دیکەش. ئارسینال

لیۆنێل مێسی ئەمشەو بە فەرمی پەیوەندی بە یانەی ئینتەر میامی ئەمریکییەوە کرد و گرێبەستەکەی واژوو کرد. گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو وەرز و نیوە لەگەڵ بژاردەی درێژکردنەوەی بۆ ساڵێکی تر. ئینتەر میامی

یانەی تۆتنهام گرێبستی هوگۆ لۆریس گۆڵپارێزی یانەکەی هەڵوەشاندەوە. بەڕێوبەرانی تۆتنهام رێگرییان لەو یاریزانە کردووە کە لە کەمپی مەشقەکانی پێش وەرزدا بەشداری بکات بۆ ئەوەی کاتی پێبدەن یانەیەکی نوێ بدۆزێتەوە تاوەکوو بۆ وەرزی داهاتوو یاری بۆ بکات. ئەتلەتیک

سادیۆ مانێ زۆر نزیک بۆتەوە لە پەیوەندی کردن بە یانەی ئەهلی سعودی. هێرشبەرە سەنیگالییەکە رەزامەندی خۆی دەربڕیوە بۆ ئەوەی لە وەرزی داهاتوودا نوێنەرایەتی یانە سعودیەكە بکات و بەڕێوبەرانی ئەهلی ئامادەن تاوەکوو دانوستان لەگەل یانەی بایرن میونشن دەست پێبکەن. یاریگا

بێرناردۆ سێلڤا ئەستێرەی هێڵی ناوەندی هەڵبژاردەی پۆرتوگال و یانەی مانچێستەر سیتی ئینگلیزی چاوەڕوانی ئۆفەرێكی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی دەكات. ئەمە لە کاتێکدایە یاریزانەكە ئۆفەری لەلایەن پاریس سان جێرمان و سعودییەوە بەدەستگەیشتووە، بەڵام بارسێلۆنا هەوڵدەدات یاریزانەكە بە خواستن بهێنێتە ریزەكانیەوە و وەرزی داهاتوو بەیەكجاری بیگوازێتەوە. مۆندۆدیپۆرتیڤۆ

 

بابەتی زیاتر

Back to top button