ئینگلتەرا

دێلی ئالی : دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەرم

دێلی ئالی ئەستێرەی پێشووی تۆتنهام بە راشکاوانە باسی لە کێشە و گیروگرفتەکانی ژیانی خۆی کرد لە ناوە و دەرەوەی یاریگا.

ئالی وەکو یەکێک لە باشترین یاریزانە بەهرەمەندەکان ناوی دەکرد بەڵام هێندەی نەبرد لە تەمەنێکی کەمدا ئەستێرەی بەختی ئاوا بوو. ناوبراو ستایشێکی زۆرکرا  لەلایەن میدیا ئینگلیزییەکانەوە بەهۆی ئەو ئازایەتییەی نیشانیداوە لە باسکردنی نهێنییەکانی ژیانی.

ناوبراو ئێستا تەمەنی ٢٧ ساڵە  و لەو دیمانەیەدا باسی سەردەمی منداڵی کرد و وتی “من شەش ساڵ بووم کاتێک دەستدرێژی سێکسی کرایە سەرم،  لە حەوت ساڵیدا جگەرەم دەکێشتا و لە هەشت ساڵیدا مامەڵەم بە مادەی هۆشبەرەوە ئەکرد”.

ئەم قسانەشی دوای ئەوە هات، ماوەی شەش هەفتەیە لە بەشی چارەسەری دەروونی بوو لەم هاوینەدا بۆ چاکبوونەوە لە ئالوودەبوون بە دەرمانی خەو لێخەر.

ئالی لە ٢٠٢١دا تۆتنهامی بەرەو ئێڤەرتۆن جێهێشت، لەوێش سەرکەوتوو نەبوو بە خواستن درا بە بێشکتاشی تورکی بەڵام بەهۆی پێکان زووتر لە وادەی خۆی گرێبەستەکەی هەڵوەشێندرایەوە.

سەبارەت بە دۆخی خۆی دوای ئەو رووداوە وتی

کە لە تورکیا گەڕامەوە زانیم پێویستم بە نەشتەرگەرییە بۆ پێکانەکەم، تووشی دۆخێکی دەروونی خراپ هاتم، هەر بۆیە بڕیارمدا بچم بۆ سەنتەرێکی مۆدێرنی چارەسەری دەروونی تاوەکو خۆم رزگاربکەم لە ئالوودەبوون و کێشەی دەروونی. لەو دۆخەدا دەبێت تەنها خۆی رزگارکەری خۆت بێت من لە کەوتبوومە خووێکی خراپەوە کە زیانی پێدەگەیاندم. بەر لە سێ هەفتە لە ئەمریکا چارەسەرەکەم تەواوکرد و ئێستا زۆر باشـم”.

تا ئێستا روون نیە ئێڤەرتۆن ئەو یاریزانە دەهێڵێتەوە یاخود گرێبەستەکەی هەڵدەوەشێنێتەوە بەڵام پێدەچێت بکەوێتە سەر ئەوەی تا چەند دەتوانێت رابردووی لەبیربکات و ئەم هاوینە بە مەشق و هەوڵدان جارێکیتر تواناکانی بسەلمێنێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button