ئاسیا

هێندەرسۆن نزیکە لە یانەی ئیتیفاقی سعودی

یاریگا

یانەی ئیتیفاقی سعودیە کە بەم دواییە ستیڤن جیراردی وەک راهێنەری یانەکەی دەست نیشانکردووە، بڕیاریداوە جۆردان هێندێرسۆن لە لیڤەرپوولەوە بگوازێتەوە.

لویک تانزی رۆژنامەنوسی ئینگلیزی بڵاویکردەوە، ستیڤن جیرارد هیوادارە لە وەرزی داهاتووی خولی پیشەگەری سعودیە، یاریزانە تەمەن 33 ساڵەکەی لیڤەرپوول بۆ دەستپێکردنێکی بەهێزتر بۆ ریزەکانی بگوازرێتەوە.

هێندێرسۆنی 33 ساڵ کە بە کاپتنی لیڤەرپوول دادەنرێت، گرێبەستەکەی لەگەڵ تیپەکەی تا ساڵی 2025 هەیە و هێشتا دیار نییە چۆن کاردانەوەی دەبێت بەرامبەر بە ئۆفەرەکەی سعودییەکان.

رۆژنامەنوسەکە بڵاویشی کردووەتەوە چاوەڕێ دەکرێت هێندەرسۆن بەهۆی ستیڤن جێراردەوە پەیوەندی بە یانەی ئیتیفاقی سعودیەوە بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button