ئیتاڵیائینگلتەرابازاڕی گواستنه‌وه‌

پولیسیج بۆ میلان کۆتایی هات

Yariga App

یاریگا-یانەی ئەیسی میلان تواناکانی کریستیان پولیسیچی هێرشبەری چێڵسی بەدەستهێناوە.

فابریزیۆ رۆمانۆی رۆژنامەنووسی ناودار رایگەیاند، هەردوویانەی ئەیسی میلان و چێڵسی گەیشتوونەتە رێککەوتنی کۆتایی بۆ ئەو یاریزانە. هەر ئەمڕۆش وادەی پشکنینی پزیشکی و کاتی گەشتکردنی پولیسیچ بۆ میلانۆ دیاریکراوە.

چەند هەفتەیەک لەمەوبەر پولیسیچ و میلان لەسەر خاڵەکانی نێوانیان رێککەوتوون. هەرچەندە لیۆنی فەڕەنسی بڕە پارەیەکی زیاتری پێشکەشکرد بەڵام هێرشبەرە ئەمریکییەکە تەنها میلانی دەویست و یانەکەی رازیکرد بە گرێبەستێک لە نێوان ٢٢-٢٥ ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ببن، ئەمەش لە کاتێکدا لیۆن لە یەکەم ئۆفەردا ٢٧ ملیۆنی پێشکەشکردبوو.

لەلایەکی دیکە، بەگوێرەی فوتبۆڵ ئیتاڵیا، میلان نزیکە لە تییان رییندەرزی ناوەڕاستکاری ئەڵکەماری هۆڵەندی. سەرچاوەکە دەڵێت بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەر لە کۆتایی هەفتەی داهاتوو، گرێبەستی ئەو یاریزانەش یەکلادەبێتەوە و وەکو جێگرەوەی ساندرۆ تۆنالی دەگوازرێتەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button